ئەمریكا 3 بنكەی سەربازی لە ئەنبار هەیە

21/01/2019 - 10:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

سەرۆكی لێژنەی ئاسایشی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند، ئەمریكا سێ‌ بنكەی لە ئەنبار هەیەو لەم سێ‌ بنكە سوپا جێگیر بووە.

(نعێم كەعود) سەرۆكی لێژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند، ئەمریكا سێ‌ بنكەی لە ئەنبار هەیەو لەم سێ‌ بنكە سەربازییە هێز جێگیر بووە.

ئەو وتیشی، ئەم سێ‌ بنكە بریتین لە عەین ئەسەد، قائیم و ڕوتبە، بەڵام لە ناو شارەكاندا نین.

كەعود وتیشی: لێژنەی ئەمنی پارێزگاكە دەسەڵاتی ئەوەی نییە كە دژایەتی جێگیر بوونی هیچ هێزێك بكات، ئاگاشمان لە ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا نییە، ئەم بابەتەش پەیوەندی بە حكومەتی فیدراڵ و فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانی عێراقەوە هەیە.

 

 

ئـ . كـ