پاڵاوگەی بێجی بەكاردەكەوێتەوە

21/01/2019 - 10:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەم نزیكانە بەرهەمهێنانی بەنزین لە پاڵاوگەی بێجی دەست پێدەكاتەوە كە لە ساڵی (2014) ەوە لەلایەن داعشەوە پەكخرابوو.

(سامر غەزبان) وەزیری نەوتی عێراق بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند، دوای دابینكردنی یەكەی نوێ بۆ پاڵاوگەكەو پڕكردنەوەی میلاكاتەكانی دەتوانرێت بەنزینیش بەرهەم بهێنرێت.

ڕاشیگەیاند، دوای كۆنترۆڵكردنەوەی پاڵاوگەكە لەدەست داعش لێژنەی بۆ پێكهێنراو لەلایەن هەردوو كۆمپانیای نەوتی باكورو ناوەڕاستەوە توانرا هێڵێكی نوێ دابمەزرێنن كە بەئەندازەی لە (45%) ی پێش هاتنی داعش پاڵاوگەكە بەرهەمی دەبێت.

ووتیشی، ئەوەی لەئێستادا كاری لەسەرو پشتی پێ دەبەسترێت زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانە، چونكە سەرجەمی بەرهەمەكانی دیكەی نەوت بەرهەم دەهێنرێت جگە لە بەنزین كە لە داهاتوویەكی نزیكدا تەواو دەبێت.

 

 

ئـ . كـ