وێنه‌- سێلفه‌یه‌ك له‌عێراق هه‌راده‌نێته‌وه‌

21/01/2019 - 15:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

وێنه‌ی سێلفی گۆر هه‌ڵكه‌نێرێكی پارێزگای نه‌جه‌ف هه‌راده‌نێته‌وه‌ له‌ناو خه‌ڵكی.

گۆرهه‌ڵكه‌نێكی به‌ناوبانیگی خه‌ڵكی نه‌جه‌ف به‌ناوب "علي العميه الكعبي" وێنه‌ی سێلفی خۆی له‌گه‌ڵ ته‌رمی گه‌نجێك گرتووه‌ و به‌مه‌ش ناره‌زایی له‌ناو خه‌ڵكی و لایه‌نه‌ رسمه‌یه‌كانی لێكه‌وتوۆته‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌مه‌ بێڕێزی كردنه‌ به‌رامبه‌ر ته‌رمی مردووه‌كه‌.

هه‌ر له‌سه‌ر ناره‌زایی ئه‌م كرداره‌ پارێزه‌رێكی خه‌ڵكی نه‌جه‌ف داوایه‌كی یاسایی به‌رزكردۆته‌وه‌ و بۆمه‌به‌ستی گرتنه‌ به‌ری رێكاری یاسایی له‌سه‌ر ئه‌م گۆره‌هه‌ڵكه‌نه‌ كه‌ وێنه‌ و ڤیدیۆ گاریگه‌ره‌كانی له‌ لاپه‌ری خۆی له‌ فه‌یس بوك بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ گۆهه‌ڵكه‌نه‌كه‌ له‌لاپه‌ره‌ی خۆی له‌ فه‌یسوبوك وه‌ڵامی ناره‌زایه‌تیه‌كانی داوه‌ته‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ من رێز له‌ مردوو ده‌گرم و ئه‌م وێنه‌یه‌ش پێش نزیكه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر گیراوه‌"

 

ر.ق

 

 

ئەلبوومی وێنەکان