دایكی منداڵێكی بێباوكی ته‌مه‌ن (14) ساڵ پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كوره‌كه‌ی ببێته قوربانی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ڤێتنام له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ، ئاسیا ، كه به‌هۆی بردنه‌وه‌ی ههڵووژاردهی عێراق له‌م یاریه ته‌قه‌ی خۆشی زۆر كرا، له ئه‌نجامدا ئه‌م منداڵه گوله‌یه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وت و نیوه‌ی له‌شی تووشی ئیفلیج بوون هات، ئێستا منداڵه‌كه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كراوه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری و هیوا هه‌یه به‌سه‌لامه‌تی بگه‌رێته‌وه .
تۆری چاو بۆچاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كردوه، باقری ته‌مه‌ن (14) ساڵ كاتێك بۆكرینی شیرینی ده‌چێته ده‌ره‌وه ، له ئه‌نجامدا و به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌روان نه‌كراو بوه قوربانی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ڤێتنام ،كاتێك ته‌قه‌ی عهشوای ده‌كرێت و گوله‌یه‌ك به‌ر سه‌ری ده‌كه‌وێت ،نیوه‌ی گیانی تووشی ئیفلیج بوون ده‌بێت .
تۆری چاو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه ، دوای ئه‌وه‌ی باقر ده‌گوازنه‌وه نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری چر ده‌بێت بارودۆخی جێگرده‌بێت به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گوازرێته‌وه وڵاتی لوبنان و له (12/1/2019) نه‌شته‌رگه‌ری بۆئه‌نجام ده‌درێت و هیوادارن له دوو رۆژی داهاتوو بگه‌رێته‌وه عێراق .
ن.ش