سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای ده‌كات، له‌كارنامه‌ی سبهنیێ چوار شه‌مه ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاسایی بودجه ده‌درێت و له هه‌مان كاتدا ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واو كردنی كابینه وزاریه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌دات .
له راگه‌یاندراوێكدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی ئاشكرای ده‌كات، سبهنیێ چوار شه‌مه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه و به‌رنامه‌ی كار بریتی ده‌بێت ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ی عێراق و له هه‌مان كاتدا ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌درێت
له‌لایه‌كی تر به‌در زه‌یادی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له لێدوانكیدا راگه‌یاند : لیژنه‌ی دارایی له كۆبونه‌وه‌كانی به‌رده‌وامه تا ئێستا (130) تێبینیان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌بوه و ئێستا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كات .
زه‌یادی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه ،بۆ رۆژی پێنج شه‌مه‌ی داهاتوو چودجه ئاماده بێت ، تاوه‌كو له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت .
ن.ش