بنه‌ماڵه‌ی پێشووتری سه‌رۆكی عێراق نامه‌یه‌كی ناره‌زایی ئاراسته‌ی عادل عەبدولمەهدی ده‌كه‌ن

20/02/2019 - 16:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

به‌هۆی دەست بەسەرداگرتنى موڵک و ماڵیان بنه‌ماله‌ی سەرۆکى پێشوترى عێراق "ئەحمەد حەسەن بەکر" داواکارییەکى تایبەت ئاڕاستەى حکومەتى عادل عەبدولمەهدییان ده‌كه‌ن

بەپێى بڕیارێکى حکومى کە لە ساڵی  ٢٠١٧ دا دەرکراوە بۆ دەست بەسەرداگرتنى موڵک و ماڵى سەرکردەکانى رژێمى پێشوو لەگەڵ فەرماندەى گروپە چەکدارە تیرۆریستییەکان، موڵک و ماڵى خێزانى سەرۆکى پێشوترى عێراق ئەحمەد حەسەن بەکر بەرکەوتووە، بەو پێیەى یەکێک بووە لەرێبەرەکانى بەعس

لە داواکارییەیاندا بنەماڵەى سەرۆکى پێشوترى عێراق "ئەحمەد حەسەن بەکر"  لەوانەش کوڕەکانى باس لەوە دەکەن ئەوان لەهیچ لەو تاوانانەوە تێوە نەگلاون کە لەبڕیارەکەى حکومەتى عێراقدا هاتووە بۆیە هەق نییە مامەڵەى ئەوانیان لەگەڵدا بکەن.

ئەحمەد حەسەن بەکر لەپاش کودەتاى ساڵى ١٩٦٨ دژى حوکمى عەبدولڕەحمان عارف سەرۆکایەتى کۆمارى عێراقى وەرگرتووە و تا ساڵى ١٩٧٩ لەحوکمدا ماوەتەوە و لەژێر گوشارى سەدام حوسێندا وازى لەپۆستەکەى هێنا.