داوا لە فینلەندا دەكرێت بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عێراق ڕابگرێت

23/02/2019 - 10:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

ئەندامێكی كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق داوای لە حكومەتی فینلەندا كرد كە بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عێراق ڕابگرن و ئەوە پێچەوانەی ڕێككەوتناممەكانە.

 

بە گوێرە هەواڵی بەشێك لە میدیاكانی عێراق، فازڵ غەزاوی ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق لەگەڵ نوێنەری شاندی ڕێكخراوی فینلەندا بۆ كۆچ لە بەغدا كۆبویەوەو داوای لێكردن كە پێویستە بە زۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی بەهەر هۆكارێك بێت ڕابگرێت.


هەروەها ووتیشی: بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران پێچەوانەی رێككەوتننامەی تایبەت بە ئاوارە و پەنابەرانە.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە رێكخراوی نیتشمانی فینلەندا بۆ كۆچ لە ساڵی رابردوو بڕیاریدا بە گفتوگۆكردن لەگەڵ حكوومەتی عێراق بۆ گەڕانەوەی ئەو پەنابەرە عێراقییانەی كە داواكاری پەنابەرێتییان لەو وڵاتە ڕەتكراوەتەوە.

 

 

س ب