وێنە.. 11 منداڵی ئێزدی لەنێو كۆتا چەكداراەكانی داعش دا ئازادكران

23/02/2019 - 15:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 


ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، لە كۆتا پێگەكانی داعش لەنێو ئەو چەكدارانی ڕێكخراوەكە كە ناویان نراوە سوپای بێووە شێرانی خەلافەت، 11 منداڵی ئێزدی ئازادكراون و ناوەكانیشیان بڵاوكراوەتەوە.


ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكردووە ئەو منداڵانە لە ناوچەی باغۆز بوون كە كۆتا پێگەی خەلافەتەكەی داعش بووە.


هەروەك بڕیارە ئەو منداڵانە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ڕادەستی ئیدارەی قەزای شەناگل بكرێنەوە.