ئەمریكا، 90 ڕۆژی دیكە مۆڵەت دەداتە عێراق بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران

20/03/2019 - 09:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ماوەی سێ مانگی تری بەخشیە عێراق بۆ مامەڵەكردنی بازرگانی لەگەڵ ئێران و لە سزاكان دەیبەخشێت .


ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە، كۆتایی بەو وادەیە هات كە ئەمریكا داینابوو بۆ سزادانی ێراق ئەگەر بێتو بەردەوام بێت لە ماڵەكردن لەگەڵ كەرتی نەوت و گازی ئێرانی، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا مۆڵەتی سێ مانگی تری دایە عێراق ئەمەش بۆ پشتیوانی كردنی عێراق بۆ ئەوەی كەمی كەرتی كارەبا ی چارەسەر بكات كە لە ئێرانەوە دابین دەكرێت.


لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا هاتووە " بەردەوام دەبین لەسەر گفتوگۆكردن لەگەڵ هاوبەشەكانمان لە عێراق سەبارەت بە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران".