دوای شه‌ش رۆژ دوو منداڵی روداوه‌كه‌ی موسڵ ده‌دۆزرێنه‌وه‌

27/03/2019 - 17:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

دوای شەش ڕۆژ تێپەڕبوونی بەسەر  ڕووداوەكەی (جەزیرەی گەشتیاری) لە موسڵ، له‌لایه‌ن تیمێكی ژێرئاوگەڕی هەرێمی كوردستان تەرمی دوو منداڵ دەدۆزرێنەوە.

ئەمڕۆ تەرمی دوو منداڵ دۆزرانەوە، دوای ئەوەی لە ڕووداوەكەی پێنج شەممەی ڕابردوو لە ناوچەی غاباتی شاری موسڵ لە ڕووباری دیجلەدا خنكان.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیا عیراقییەكانی ڕاگەیاندووە، “تیمێكی ژێرئاوگەڕ، كە لە هەرێمی كوردستانەوە هاتبوون، توانیان تەرمی دوو منداڵ بدۆزنەوە، كە لە ڕووداوەكەی هەفتەی ڕابردوودا لە موسڵ بێسەروشوێن بوون”.

پێنج شەممەی ڕابردوو 21-ی ئادار، لە ڕووداوی نوقمبوونی بەلەمێك، كە بۆ مەبەستی گەشتیاری بەكارهێنرابوو لە (جەزیرەی گەشتیاری) لە ناوچەی غاباتی موسڵ، زیاتر لە 100 كەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی تریش بێسەروشوێن بوون.


logo

Copyright © 2019 KURDIU. All Rights Reserved