ڕۆژنامەنوسێكی عێراق بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران لە سوید دەستگیركرا

30/03/2019 - 15:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


پۆلیسی سویدی ڕۆژنامەنوسێكی دیاری عێراقی دەستگیركرد بە تۆمەتی سیخوڕێكردن بۆ ئێران .


ڕۆژنامەی تەلیگراف ی بەریتانی ئاشكرای كرد ڕۆژنامەنوس ڕەغدان خەز عەلی كە نیشجیەَی شاری ستۆكهۆڵم ە بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بەسەر ئەندامانی بزوتنەوەی بەرگری ئازادی ئەهواز ی نەیاری ئێرانی ، دەستگیركراوە.


ڕۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، ئەندامانی بزوتنەوەكە بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ دانراو كراونەتە ئامانج لە ئەوورپا و تیرۆركراون كە دیاترینیان یەكێك لە سەرەكردەكانی بوو بە ناوی ئەحمەد مەولا و بە فیشەك پێش دوو ساڵ لە هۆڵەندا تیرۆركرا.


بە گوێرەی بڕیارە دادگای سوید، ئەو هاوڵاتیە عێراقیە لە زیندان دەمێنێتەوە بەهۆی بوونی چالاكی سیخوڕی هەواڵگری.