بڕیارەكەی ترامپ، عێراق دەباتە دووڕیانێكی سەخت

23/04/2019 - 10:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

ئەندامێكی لێژنەی ئابوری پەرلەمانی عێراق هۆشداریدا لەوەی وڵاتەكەی ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە ئەگەر بەردەوامبوو لە هاوكاریكردنی ئێران.

(نەدا شەوكەت) ڕایگەیاند، پێویستە عێراق بۆچوون و تێبینیەكانی ئەمریكا و ئێران لێكنزیك بكاتەوەو ببێتە كۆتری ئاشتی نێوانیان و ئەگەریش ناتوانێت ئەو كارە بكات بێگومان دەبێت وڵاتەكەی لە بەرچاو بگرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە سەرەتای مانگی داهاتوەوە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەو ئەگەر عێراق سور بێت و بەردەوام بێت لە هاوكاریكردنی ئێران ئەوا ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە.

ڕوونیشیكردەوە، لەو حاڵەتەدا عێراق ڕووبەڕووی گەمارۆیەكی نوێ دەبێتەوەو بەوەش زۆر جیاواز دەبێت و عێراق كۆتایی پێ دێت، چونكە لە گەمارۆكانی ساڵانی نەوەدەكان كشتوكاڵ و پیشەسازی هەبوو، بەڵام ئێستا ڕێژەیەكی زۆر هەژاری و بێكاری لە وڵاتدا هەیە. 

(22) ی ئەم مانگە (دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ماوەی بەخشینی هەشت وڵات لە سزاكانی سەر ئێران بۆ كڕینی نەوتی ئێران درێژ ناكاتەوە.