تەقینەوەیەك لەشاری بەغدا روویدا

09/05/2019 - 23:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

لە شاری بەغدا تەقینەوەیەك ڕوویداو بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان چوار كەس كوژران و شەش كەسیش بریندار بوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە بازاڕی ناوچەی جەمیلە لە شاری سەدر لە بەغدا تەقینەوەیەكی خۆكوژی ئەنجامدراو قوربانی لێكەوتەوە.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە تەقینەوەكەدا چوار كەس كوژراون و شەش كەسیش بریندار بوون.