ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ بۆ دوای جه‌ژن دواخرا

12/05/2019 - 11:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی "عیراق" ڕایدەگەیەنێت، بڕیاردرا تاقیكردنەوەكانی پۆلی 3ی ناوەندی بۆ دوای پشووی جەژنی رەمەزان دوابخرێت، هاوكات هۆكاری دواخستنه‌كه‌ش رونده‌كاته‌وه‌.

فراس محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، هەرچەندە بڕیاربوو تاقیكردنەوەكانی بەكالۆری پۆلی 3ی ناوەندی لەسەرتاسەری عیراق لە ڕۆژی 27ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت، بەڵام دواخرا.

ناوبراو وتیشی: "وەزارەت بڕیاریدا بە دواخستنی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 3ی ناوەندی بۆ ڕۆژی 11ی حوزەیران، كە دەكاتە دوای پشووی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، ئەوەش بۆ زیاتر ئامادەكاری خوێندكاران بۆ تاقیكردنەوەكان و پێدانی هەلی مەشقكردنی زیاترە پێیان".

به‌وته‌ی فراس محه‌مه‌د، بڕیارەكە تەنها ئەو پۆلە دەگرێتەوە، بەڵام پۆلەكانی 6ی سەرەتایی و 6ی ئامادەیی گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە.