لە بەغداوە، ئەمریكا هۆشداری دەدات

13/05/2019 - 09:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هۆشداری دایە هاوڵاتیانی خۆی لە عێراق و لەزیادبوونی ئاڵۆزییەكان ئاگاداری كردنەوە، داواشی لە ئەمریكییەكان كرد، لەم كاتەدا سەردانی عێراق نەكەن.

دوێنێ باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ئامۆژگاری سەرجەم هاوڵاتیانی ئەمریكا دەكەین لە زیادبوونی ئاڵۆزییەكان لە عێراق، دەبێت لەو بارەیەوە ئاگاداربن.

لە بەیاننامەكەدا داوا لە هاوڵاتیانی ئەمریكا كراوە، كە لەم كاتەدا سەردانی عێراق نەكەن، هاوكات داواشی لە هاوڵاتیانی خۆی لە عێراق كردووە بۆ هەر زانیارییەكی زیاتر سەردانی ماڵپەڕی باڵیۆزخانەكە بكەن لە بەشی خزمەتگوزاری تایبەت بە هاوڵاتیانی ئەمریكا.