ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی توركیا دەكات

15/05/2019 - 09:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

لەسەر بانگهێشتی سەرۆك كۆماری توركیا، ئەمڕۆ چوار شەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی توركیا دەكات و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا كۆ ببێتەوە.


بە گوێرەی هەواڵی بەشێك لە میدیا عێراقیەكان، بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەسەر بانگهێشتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی ئەو وڵاتە بكات.


بڕیارە لەسەردانەكەیدا، سەرۆك وەزیرانی عێراقدا لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا و بەشێك لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆ ببێتەوەو چەند پرسێك تاوتوێ بكەن.

 

 

 

س ب