بەوێنە.. لە نەخۆشخانەیەك جورج پێی منداڵێكی ساوا دەخوات

15/05/2019 - 14:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

لە نەخۆشخانەیەكی شارۆچكەی سوێرە لە پارێزگای واست لە رۆژهەلاتی بەغدا، جورج پێی منداڵێكی ساوا دەخوات.

بە پێی ئەو وینانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە منداڵێكی تەمەن 2 رۆژە لەكاتی دانانی لەناو شوشەی چاودیری، جورج بەشێكی پێی منداڵەكە دەخوات.

ئەم روداوە دەبێتە هۆی توڕە بونی خەڵكەكە لە كارگێری نەخۆشخانەی سوێرە.

لە لایەكی ترەوە، بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی سوێرە رایگەیاند: لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەكەن و كەم تەرخەمەكان سزا دەدرێن.

جبار یاسری بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی سوێرە لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند: منداڵەكە دوای گیان لەدەستدانی پەرستارەكان لەجیاتی ساردكەرەوەی پزیشكی دادی لە شوشەی چاودێریان داناوە.

یاسری ئەمەشی ئاشكرا كرد كە رەنگە ئەم برینەی لە پێی منداڵەكە هەیە لە ئەنجامی نەخۆشی بێت نەك جورج. دووپاتیشی كردەوە كە تەرمی منداڵەكە دوای ئەوەی رادەستی كەسوكاری كراوەتەوەو پێش بەخاك سپاردنی برینەكەی پێی بینراوە.

image