هێرشێكی جیاواز ده‌كرێته‌ سه‌ر عێراق

15/05/2019 - 16:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

عێراق هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هاتنی ئەو شەپۆلە مێروەى لە جۆری کولەن و لە وڵاتی کوەیتەوە ڕوو دەکەنە وڵاتەکە.

حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیاند “وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق چاودێری هاتنی کولە دەکات کە پێشتر ڕوی لە کوەیت کردووە، هەمو ئامادەکارییەکمان کردووە ڕوبەروی کولەکان ببینەوە، لەکاتێکدا ئەگەر ڕوبکاتە ناوچەکانی چاندنی گەنم و جۆ”.

وتەبێژەکەى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق ئاماژەى بەوەشکردووە، کە هەموو دژە مێروە تایبەتەکانیان ئامادە کردووە بۆ ڕوبەروبوونەوەی ئەو کولانە، ئەگەر هاتنە نێو عێراق.

بەهۆى خاوى جوڵەى کولەکانەوە، پێشبینى دەکرێت بەر لەوەى ئەو کولانە بگەنە عێراق لە لایەن وڵاتى کوەیتەوە لەناوببرێن، بەڵام عێراق ئامادەکارى خۆى ئەنجامداوە.