عەلەوی نهێنییەك لەسەر عیزەت دوری ئاشكرا دەكات

16/05/2019 - 09:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

سیاسییەكی عێراقی ئاشكرای دەكات، كە هێزەكانی سوپای ئەمریكا جێگری سەرۆكی پێشووتری عێراقیان دەستگیركردووە، بەڵام چارەنووسی نازانێت.

(حەسەن عەلەوی) سیاسەتمەداری عێراقی لەمیانەی بەشداری كردنی لەبەرنامەیەكی كەناڵی سۆمەرییە وتی، (عیزەت دوری) جێگری (سەدام حوسێن) لەلایەن هێزەكانی سوپای ئەمریكاوە دەستگیركراوە، بەڵام چارنووسی دیار نییە.

ناوبراو وتی، (عیزەت دوری) لە ئۆتۆمبێلێكی پیك ئاپ و بەجل و بەرگی شوانێك لەگەڵ كۆمەڵێك سەر ئاژەڵ لەبەغدا خۆی دەرباز كردبوو، بەڵام لەلایەن ئەمریكییەكانەوە دەستگیركرا.

(حەسەن عەلەوی) راشیگەیاند، ئەو لە ساڵی (1961) ەوە دۆستایەتی لەگەڵ دوری هەیە، دەشڵێت : ئەو هیچ كەسێكی نەكوشتووە.