ئیسرائیل مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ عێراق دەست پێدەكات

29/05/2019 - 11:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی ڕایدەگەیەنێت: ئیسرائیل بڕیاریداوە عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانە دەربهێنێت كە نابێت مامەڵەی بازرگانیان لەگەڵ بكرێت.

 

دوێنێ سێ شەممە، ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە مووشی كەحلوون وەزیری دارایی لە حكوومەتی كاربەڕێكەری ئیسرائیل واژووی لەسەر بڕیارێك كردووە كە بۆ لەمەودوا ئیسرائیل دەتوانێت مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ عێراقدا بكات.



جێگەی ئاماژەبۆكردنە لەساڵی 1939 ئیسرائیل بڕیارێكی دەركرد كەڕێگە نادات بازرگانانی وڵاتەكەی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ چەند وڵاتێكدا بكات وەك سووریا و لبنان و یەمەن و ئێران و عێراق.

 

 

 

س ب