عێراق نامەیەكی ئێرانی گەیاندە سعودیە و ئیمارات و بەحرەین

02/06/2019 - 10:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

باڵیۆزی عێراق لە ئێران ڕایدەگەیەنێت: سەبارەت بە پێشنیازی واژۆكردنی پەیماننامەی دەستدرێژی نەكردنە سەر یەكتر، سەرۆك كۆماری عێراق نامەیەكی ئێرانی گەیاندووەتە چەند وڵاتێك.


بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فەرمی ئێران، سەعد عەبدلوەهاب قەندیل باڵیۆزی عێراق لە ئێران ڕایگەیاند: عێراق پێشوازی كردووە لەو پێشنیازەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی "پەیماننامەی دەستدرێژێ نەكردن" خستویەتیەڕو و سەرۆك كۆماری عێراق نامەكەی ئێرانی گەیاندووەتە ھەر یەكە لە سعودیە و ئیمارات و بەحرەین.


هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: هۆكاری گەیاندنی نامەكەی ئێران لەلایەن عێراقەوە دەگەڕێتەوە بۆنەبوونی پەیوەندیی دیپلۆماتی لە نێوان ئێران و ھەریەكە لە سعودیە و ئیمارات و بەحرەین.


باڵوێزەكەی عێراق لە ئێران ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی گەیاندنی ئەو نامەوە لەلایەن عێراقەوە دەتوانرێت ئێستا بوترێت بەغدا بووەتە ناوبژیوان بۆ ئاڵوگۆڕكردنی نامەی نێوان ئەو وڵاتانە.

 

 

س ب