عێراق باری نائاسایی لەسەر كێڵگەی نەوتی مەجنوون هەڵگرت

02/06/2019 - 11:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: باری نائاسایی هەڵگیرا كە بەهۆی لافاوەوە لە كێڵگەی نەوتی مەجنوون لە باشوری وڵاتەكە ڕایگەیاندرابوو.

 

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكیدا ڕایگەیاند: لافاوەكان هیچ كاریگەرییەكی نەبووە بەسەر كێڵگەی نەوتی مەجنوون لە باشوری عێراقدا كە 240 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا بەرهەم دەهێنێت.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەو باری نائاساییە وەك پاراستنی كێڵگەكە لە دەمی لافاوەكانی ناوچەكە لە وەرزی بەهار ڕاگەیەندرا.

 

 

 

س ب