نرخی نان بۆدوو كەس لە بەغداد لەگەڵ ئەبوزەبی ئیمارات جیاوازە

02/06/2019 - 12:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئاشكرای كردوە لە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق نرخی نان بۆدوو كەس (1135) دینارە كە دەكاتە (95) سەنت .

لە راپۆرتێكدا پێگەی (expatistaی ) كە لەم مانگە بڵاوی كردۆتەوە ،  ئاشكراى كردوە، نرخی نان بۆدوو كەس لە بەغدادی پایتەختی عێراق (1135) دینارە بۆیەك رۆژ ة لەبەرامبەردا لەشاری ئەبوزەبی ئیماراتی نرخی نان بۆدوو كەس بەرێژەی (30%) بەرزترە ةبەڵام لە قاهیرەی پایتەختی میسر بەرێژەی (64%)لە شاری بەغدا  كەمترە .

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە  لەشاری ئەیدجانی پایتەختی كۆتدیڤوار بەرێژەی (53%) نرخەكەی كەمترە لە شاری بەغداد و لەشاری ناغویای ژاپۆن رێژەی (134%) نرخەكەی لەبەغدادی پایتەختی عێراق بەرزترە .