داعش دزە دەكەنە ئەم ناوچەیە

02/06/2019 - 21:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

سەرۆكی ئەنجوومەنی ناحیەی عوزێم لەسنووری پارێزگای دیالە رایگەیاند، گروپە چەكدارەكانی داعش دزەی كردۆتە ناوچەی ئەلـمەتیبیجەی نیوان دیالەو سەڵاحەدین.

(موحەمەد عوبەیدی) سەرۆكی ئەنجوومەنی ناحیەی عوزێم لەسنووری پارێزگای دیالە ڕایگەیاند: داعش دزەی كردۆتە ناوچەیەكی نێوان دیالەو سەڵاحەددین.

ڕاشیگەیاند: ئەم ناوچە پاش ماوەیەك ئەمن و ئاسایش دووبارە شڵەژاوەتەوەو تیرۆریستان تێدا سەریان هەڵداوە.

عوبەیدی جەختی لەوەكردەوە: بوونی چەكدارەكان لەم ناوچە مەترسیەكە بۆ دانیشتوانەكەیی و دەبێ لەمبارەوە بڕیاری دروست بدرێت.