دوو جوتیار بوونە قوربانی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو

03/06/2019 - 08:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لە سنووری شارۆچكەی دووزخورماتوو دوو جوتیار بوونە قوربانی.

بۆمبەكە لە گوندی (قەرەناز) ی سنووری شارۆچكەی دووزخورماتوو تەقیوەتەوەو بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی جوتیارێك و برینداربوونی یەكێكی دیكە.

ئەمەو ئەو دوو جوتیارە لەنەتەوەی توركمان بوونەو دانیشتووی ناوچەكە بوونەو بۆ مەبەستی كاری جوتیاری لەسەر زەوییەكانیان بوونە.