لە ئاستێكی باڵا هەڕەشەی بڕینی بودجەی هەرێم دەكرێت

SHKO 03/06/2019 - 09:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

سه‌رۆكی لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق هۆشداریدا له‌ به‌رده‌وامی ڕاده‌ستنه‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌ به‌غدا و ئه‌ندامه‌ كورده‌كانی لیژنه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.

هه‌یسه‌م جبوری رایگه‌یاند، بە ئەندامانی کورد لە لێژنەی داراییان وتووە ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ڕاده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن خۆتان به‌رپرسن له‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەندامانی کورد لە لیژنەی دارایی و پەرلەمانەکەشیان نازانن پارەی نەوتی کوردستان بۆ کوێ دەچێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌پێی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی عێراق ئه‌گه‌ر هه‌رێم له‌مساڵدا نه‌وتیش ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌كات به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نابڕێت.