بەغدا بڕیارێك بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەردەكات

SHKO 03/06/2019 - 09:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


حكومەتی عیراق بڕیارێك لە بەرژەوەندی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی دەدات.

میدیاكانی عیراق لەزاری سەرچاوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵەوە بڵاویانكردەوە، كە وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی داوە لەسەر هەژمار كردنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لە بەرواری شایستەبوونی فەرمانبەرەوە بە پلەبەرزكردنەوەكە نەك ڕۆژی دەرچوونی فەرمانی پلەبەرزكردنەوەكە.

جەختیشكراوەتەوە، كە هەموو شایستە دارایی و وەزیفییەكان دەبێت بدرێت بە فەرمانبەر لەڕۆژی شایستەبوونی بە پلەبەرزكردنەوە نەك وەك ئێستا، كە لەڕۆژی دەرچوونی فەرمانەكەوە پێی دەدرێت.