لەرووداوێكی هاتوچۆدا 7 هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا

03/06/2019 - 22:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

لەڕووداوێكی هاتوچۆدا، حەوت هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوەو شەش هاوڵاتی دیكە برینداربوون و برینی دووانیان سەختەو ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.

ئەمشەو لە سنوری شارۆچكەی خاڵس سەر بە پارێزگای دیالە، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا (13) هاوڵاتی بوونە قوربانی.

(غالب عەتیە)‌ وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە رایگەیاند، ڕووداوەكە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی پاس و بارهەڵگرێك بووە لەسەر ڕێگەی سەرەكی كەركوك – بەغدا، لە شارۆچكەی خاڵس لەباكوری پارێزگای دیالە پێكیاندا داوە.