داعش هێرش دەكات

04/06/2019 - 06:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

گروپە چەكدارەكانی داعش هێرش دەكەنە سەر سنووری پارێزگای بابل، بەڵام حەشدی شەعبی بەر بە هێرشەكە دەگرێت.

بەپێی هەواڵێكی سۆمەرییە نیوز، ئەمڕۆ سێشەممە گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشێكی تووندیان كردۆتە سەر ناحیەی (جەرف نەسر) لە باكووری پارێزگای بابل و شەڕو پێكدادانێكی سەخت دروست بووە.

بەپێی زانیارییەكان، لیوای (47) ی حەشدی شەعبی لەناوچەكە بەری بەهێرشەكەی داعش گرتووەو ناچاری پاشەكشەی كردوون.

باسی ئەوەشكراوە، كە داعش لەو هێرشەیدا كوژراوو برینداریان هەیە، بەڵام ژمارەكەیان ئاشكرا نەكراوە.