حەوت چەكداری خۆكوژی داعش كوژران

06/06/2019 - 09:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

هەواڵگری سەربازی عێراقی رایگەیاند، لەسنووری پارێزگای ئەنبار بۆردومانی گروپە چەكدارەكانی داعشیان كردووە.

هەواڵگری سەربازی بڵاویكردۆتەوە، لەناوچەیەكی دوورە دەستی پارێزگای ئەنبارو لەنێو ئەشكەوتێك چەند چەكدارێكی داعش بوونیان هەبووە، بۆ ئەو مەبەستە زانیاری وورد كۆكراوەتەوەو بە فڕۆكە بۆردومان كراون و لەئەنجامیشدا حەوت چەكداری خۆكوژ كوژراون.

دوای ئەوەی ئەشكەوتەكە گەمارۆ دراوەو شەڕو پێكدادان دروست بووە، ئینجا بە فڕۆكە بۆردومانی ئەشكەوتەكە كراوە، كە تێیدا ئازووقەو چەك و جبەخانەی لێبووە.