شەپۆلێكی گەرما روو لە عێراق دەكات لە مێژوی ئەم ولاتە روینەداوە

09/06/2019 - 14:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 سەرۆكی لیژنەی كەش و هەوا و بومەلەرزەكانی عێراق ئاشكرای دەكات"  سبەینێ دووشەممە گەرمترین پلەی گەرمای وەرزی هاوین لە عێراق تۆماردەكرێت.

مەحمود عەبدولەتیف، سەرۆكی لیژنەی كەشوهەوا و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند: لە مێژووی عێراقدا ئەمە بەهێزترین شەپۆلی گەرمایە لە مانگی حوزەیراندا روویدابێت و بەپێی نەخشەی كەشوهەوای جیهانی پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما لە رۆژی 10ی حوزەیراندا بگاتە بەرزترین ئاستی و تاوەكو رۆژی چوارشەمە بەردەوام دەبێت.

سەرۆكی كەشناسی و بومەلەرزانی عێراق ئەوەشی ئاشكرا كردوە، پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باشوور بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە و بۆی هەیە لە خانەقین و بەسرە و عەمارە بگاتە 51 بۆ 52 پلەی سەدی.

جێگەی ئاماژە بۆكردنە رۆژی چوار شەمەی رابردوو كە دەكاتە پێنجی  حوزەیران پلەكانی گەرما لە بەغدا گەیشتە (47)  پلە لەكاتێكدا پلەكانی گەرما لە بەسرە گەیشتە (49) پلەی سەدی.