عادل عەبدولمەهدی: پێویستە ڕوداوەكانی ئاگركەوتنەوە گەورە نەكرێت

12/06/2019 - 10:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی



سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لەسەرەتای هاتنی شەپۆلی گەرماو كۆتایهاتنی بارانبارین تاوەكو ئێستا 273 روداوی ئاگركەوتنەوە تۆماركراون و حاڵەتەكە شتێكی سروشتییە و پێویستە روداوەكە گەورە نەكرێت.


عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەوتاری هەفتانەی خۆیدا لەسەر ڕوداوەكانی ئاگركەوتنەوەی و سوتانی دەغڵودانی جوتیاران، ڕایگەیاند: بەپێی ئامارەكان 273 روداوی ئاگركەوتنەوە تۆماركراون و نزیكەی 40 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی سوتاون.


هەروەها سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: ئاگركەوتنەوە شتێكی سروشتییە و ئەو حاڵەتانە لەهەموو جیهاندا ڕودەدەن و پێویستە روداوەكە گەورە نەكرێت.


جێگەی ئامابۆكردنە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێكی زۆر لە دەغڵودانی جوتیارانی عێراق بە تایبەت جوتیارانی كورد لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم سوتان و بەشێكیش لە هاوڵاتیان و جوتیاران ئەو ڕوداوانە بە خۆڕسك نازانن و بە هەوڵێك دژ بە كوردی ئەو ناوچانە ناوی دەبەن.

 

 

 

س ب