سەدان هاوڵاتی موسڵ لەژێر دەستی داعش بەرەو حەسەكە هەڵدێن

دوو شەممە, 02 ئایار 2016 07:47

لەچەند ڕۆژی رابردوودا زیاترلە 400 هاوڵاتی  دانیشتوی موسڵ لەژێر دەستی داعش هەڵهاتون بەرەو شاری حەسەكەی سوریا.


سەرچاوەیەك بە پێگەی جەمەلی سوری بڵاویكردوەتەوە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا 474  هاوڵاتی  دانیشتوی موسڵ لەژێر دەستی داعش هەڵهاتون بەرەو شاری حەسەكەی سوریا و لە كامپی هەول لە ریفی شەرقی شاری حەسەكە نیشتە جێكراون.


سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە ژمارەی ئەو كەسانە كە هەڵهاتون خۆی لە 75 خیزاندا دەبینێتەوە و 55كەسیان منداڵی خوار تەمەنی دووساڵن.


سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە " تا ئێستا ژمارەی ئەو ئاوارانەی موسڵ كەلە دەستی داعش هەڵهاتون گەیشتونەتە  شاری حەسەكە زیاترلە2000 كەسی تێپەراندوەو و ئەو ئاوارانەش لە ژیانێكی سەختدا دەژین"