بەسرە... بەمووشەك هێرشكرایە سەر كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل

19/06/2019 - 10:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە بە مووشەكێك لەجۆری كاتۆشا هێرشكرایەسەر كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل لە بەسرەو چەند كەسێك برینداربوون.


بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لەمیدیا عێراقیەكان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە بە مووشەكێك لەجۆری كاتۆشا هێرشكرایە سەر كۆمپانیای نەوتی ئێكسۆن مۆبیل لە پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق.


هەروەها ئەوەشیان خستەڕوو: جگە لەزیانی ماددی بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دوو كرێكاری عێراقی برینداربوون.