هاوردەكردنی 15 جۆر بەروبومی كشتوكاڵی قەدەغەكرا

20/06/2019 - 11:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بە مەبەستی پشتگیری كەرتی كشتوكاڵ و بەرهەمی ناوخۆیی هاوردەكردنی 15 جۆر لە بەروبومی كشتوكاڵی قەدەغەكرا.


وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕایگەیاند: بەمەبەستی پشتگیری كەرتی كشتوكاڵ و بەرهەمی ناوخۆیی رێگەنادرێت 15 جۆر بەروبومی كشتوكاڵی هاوردەی عێراق بكرێن.


هەورەها ئەوەشی خستەڕوو: بەروبومەكان بریتین لە "تەماتە، خەیار، پەتاتە، باینجان، كەلەرم، قەرنابیت، گێزەر، نەبەق، كاهو، شوتی، سیر، كولەكە و گەنمەشامی".


ئاماژەی بەوەشكرد: هەركاتێك وەرزی بەرهەمی ناوخۆ كۆتاییهات ئەوە دەستدەكرێتەوە بە هاوردەكردنی ئەو بەرهەمانە.