خۆپیشاندانی بەغدا بەردەوامەو خۆپیشاندەران ئەم داوایە سەیرەیان هەیە

دوو شەممە, 02 ئایار 2016 08:05

كوردیو - بەغدا

خۆپیشاندانەكانی بەغدا بەردەوامەو لە ئێستادا لە گۆڕەبانی ناوچەی سەوز خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت و درووشمەكانی دژی پەرلەمان و پەرلەمانتارانیان بەرزكردۆتەوەو رایدەگەیەنن لێناگەرێن جارێكیتر پەرلەمانتاران بگەرێنەوە ناو پەرلەمان .

بەغدا دۆخی شلەژاو و نائارامیەكەی بەردەوامەو تا ئێستاش باری نائاسایی بەرز بەردەوامە .

خۆپیشاندەرانی بەغدا زیانێكی زۆریان بە فەرمانگەو دامەزراوەكانی ناوچەی سەوز گەیاندووەو بەشێكی زۆریش لە شەقامەكانی ئەو شارە داخراون .

لە نێو گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكانیش تەنها باڵی ئیداری و سەرپەرشتیارانی سەر بە موقتەدا سەدر بڕیار دەدەن و دەسەڵاتیش تەنها لای باڵی سەربازی سەر بە موقتەدا سەدرە .

خۆپیشاندەرانی ناوچەی سەوز داوا دەكەن سیاسیەكان و بەرپرسان ناوچەی سەوز بەجێ بهێڵن و چۆڵی بكەن .