ئێران گەشتە ئاسمانیەكانی بۆ شاری بەغداد ڕادەگرێت

دوو شەممە, 02 ئایار 2016 08:08

حكومەتی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە گەشتی فرۆكەی بۆ شاری بەغداد بۆكاتێكی نادیار ڕاگرت و ئاماژەشە بەوە دەكات هۆكارەكەی بۆ ئەو خۆپیشاندانە بەرفراوانە دەگەرێتەوە كەلە ئێستادا لە شاری بەغداد بەرێوە دەچێت.
سعید أوحدی سەرۆكی ڕێكخراوی حەج و گەشتیارانی ئاینی بەدەزگاراگەیاندنەكانی ، ڕایگەیاندوە" بەهۆی ئەو خۆپیشاندانە بەرفراوانەی  كە شاری بەغدادی گرتەوەتەوە گەشتە ئاسمانیەكانمان بۆ شاری بغداد گرتەوەتەوەدواشی لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كردوە  خۆیان بەدوربگرن لە گەشتكردنیان بۆ شاری بەغداد"
راگرتنی ئەو گەشتانە  لە كاتێكدایە  دەیا ن هەزار هاولاتی ئێرانی  بەنیازی گەشتكردنن بۆ شاری بەغداد لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بەمەبەستی بەشداریكردن لە مە راسیمی زیندوراگرتنی  كۆچی دوایی ئیمام موسای كازم.
جێگەی ئاماژەیە  دوێنی َ شەممە  خۆپیشاندەرانی  هەڵیان كوتایە سەر باڵەخانەی پەرلەمانی و  دەستیانگرت بەسەر باڵەخانەكەدا و هەروەها دەروازەكانی  فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا د و ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانگەكانی شارەكەیان كۆنترۆڵ كرد.

أ.س