ناوی چوار كاندیدی وەزارەتەكان دەگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران

24/06/2019 - 08:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

سەرچاوەیەك لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، ناوی چوار كاندید رەوانەی ئەنجوومەن كراوە كە ناوی چوار وەزیرەكەیە.

ناوەكان لەلایەن (عادل عەبدولـمەهدی) سەرۆك وەزیرانەوە رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران كراوە، مەبەستیش پێی دەنگدانە لەسەریان لەلایەن پەرلەمانتارانەوە.

ئەمەو چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازبكات و دەنگ بۆ پاڵێوراوەكانی هەریەكە لە وەزیرەكانی (ناوخۆ، بەرگری، داد، پەروەردە) بدات.