ئەنجوومەنی نوێنەران 70 ملیۆن دۆلار زیانی بەردەكەوێت

سێ شەممە, 03 ئایار 2016 11:02

شەممەی رابردوو هەوادارو لایەنگرانی رەوتی سەدر هەڵیانكوتایە سەر باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران و تاكو ئێستاش پەرلەمان ئیفلیج بووە.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لەئەنجامی پەلاماردان بۆسەر باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران و تاڵانكردنی زۆرێك لە كەلوپلەكانی ناوی نزیكەی (70) ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە.
ئەنجوومەنی نوێنەران باسیشی لەوەكردووە، بەهۆی زۆری زیانەكان و تاڵانكردنی كەلوپەلەكانی ناوی پێدەچێت تاكو ماوەیەكی تر كۆبوونەوەكان دەست پێنەكەنەوە.