داعش هێرش دەكات

07/05/2016 - 10:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

لەئەنجامی پەلاماری گروپە چەكدارەكانی داعش بۆ سەر هێزە ئەمنییەكان و دەیان چەكدار بوونە قوربانی.
سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، گروپە چەكدارەكانی داعش دوو هێرشیان كردۆتە سەر هەریەكە لەناوچەكانی (ئەلبو یوسف و ئەلبو عاسی) لەسنووری قەزای عامرییەی فەلوجەی خۆرئاوای شاری بەغداو لەئەنجامیشدا (24) سەربازو چەكداری هۆزەكان كوژراون و برینداربوونە.
سەرچاوە ئەمنییەكە راشیگەیاندووە، سەرەتا داعش بەبۆردومان كردن و دواتریش لەڕێگەی سێ‌ كردەی خۆكوژییەوە هێرشەكانی ئەنجامداوەو دواتریش چەكدارە شیعەكان لەناوچەی (جەفە) پاشەكشەیان كردووە.
لەسەرێكی ترەوە لەباشووری شاری فەلوجە داعش هێرشی بردۆتە سەر هێزە ئەمنییەكان و لەئەنجامیشدا (18) سەرباز كوژراون كە لەنێویاندا ئەفسەرێك بەپلەی عەقید هەیەو زیاتر لە (20) كەسی تریش برینداربوونە.

 

ئـ . كـ