عەبادی هەڕەشە دەكات

07/05/2016 - 10:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، جارێكی تر ڕێگەنادرێت ناوچەی سەوزی شاری بەغدا لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە ببەزێندرێت.
(حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانەی پێشكەش كردنی ووتارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، جارێكی تر ڕێگەنادرێت خۆپێشاندەران ناوچەی سەوز ببەزێنن، هەڕەشەی ئەوەشی كرد، كە تۆڵە لەوانە دەسەندرێتەوە كە هەڵیانكوتایە سەر باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران.
ووتارە تەلەفزیۆنییەكەی عەبادی دوای ئەوە دێت كە ناوبراو (موحەمەد رەزا حەیدەری) لەپۆستی سەرۆكی تیمی پارێزگاری كردن لەناوچەی سەوز لەپۆستەكەی دوورخستەوە.
هەروەها سەرۆك وەزیرانی عێراق ووتیشی، فەرمانكراوە لێكۆڵینەوە بكرێت سەبارەت بەو رووداوانەی كە شاری بەغدای گرتەوەو ناوچەی سەوز بەزێندرا.
لەكۆتاییدا (حەیدەر عەبادی) ئومێدەوار بوو ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ بدات بۆ حكومەتە تەكنۆكراتەكەی لەنزیكترین دەرفەتدا.

ئـ . كـ