ئەمریكا هێزێكی تری رەوانەی بەغدا كرد

07/05/2016 - 10:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

بەهۆی ئاسایی نەبوونی رەوشی سیاسی لەشاری بەغدا، ئەمریكا ژمارەیەك سەربازی رەوانەی نێو باڵیۆزخانەی ووڵاتەكەی كردووە.

ئاژانسی سی ئێن ئێن بڵاویكردۆتەوە، بۆ دڵنیایی زیاتر ئەمریكا دەیان سەربازی تری لە هێزی مارێنزی دەریایی رەوانەی باڵیۆزخانەی ووڵاتەكەی لە بەغدا كردووە.
بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، ناردنی ئەو سەربازانە بۆ بەغدا لەسەر داواكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بووە، بەتایبەتیش دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا خۆپێشاندانەكانی عێراق ئاڵۆزی تێكەوتوو دواتریش گەیشتنە ناوچەی سەوز.
ئەمەو تاكو ئێستا هیچ سەرچاوەیەك ئاماژەی بەوە نەكردووە، كە ژمارەی راستەقینەی سەربازانی ئەمریكا لە ناو باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا چەندن.

 

ئـ . كـ