فرۆكە جەنگیەكان بڵاوكراوەیان لەموسڵ فرێداوەتەخوارەوە

07/05/2016 - 11:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

كوردیو -

ئەمڕۆ شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی‌ عیراق بڵاوكرایەوەیان بەسەر دانیشتووانی‌ چەند ناوچەیەكی‌ شاری‌ موسڵدا فڕێداوەتە خوارەوەو داوای‌ دووركەوتنەوە دەكەن لەو ناوچانەی‌ چەكدارانی‌ داعشی‌ تێدایە.

سایتی‌ مەداپرێس ‌ بەیاننامەیەكی‌ فەرماندەیی‌ ئۆپەراسیۆنەكانی‌ ئازادكردنی‌ نەینەوای بڵاو كردۆتەوە كەتیایدا فڕۆكە عیراقییەكان لە ئاسمانی‌ چەند ناوچەیەكی‌ باشووری‌ شاری‌ موسڵ، هەزاران بڵاوكراوەیان فڕێداوەتەوە خوارەوە بۆ گەیانی‌ ئەو داواكارییانەی‌ هەیانبووه له ‌هاوڵاتیانی‌ ناوچەكە ‌.

لە بڵاوكراوەكەدا داوایان لە هاوڵاتیان كردووە‌ دووربكەونەوە لەو ناوچە‌و شوێنانەی‌ چەكدارانی‌ داعشی‌ تێدایە‌و یان بارەگای‌ ئەو گرووپەی لێیە‌.

ئاماژەی‌ بەوەشداوە: لە بڵاوكراوەكەدا داواكراوە هاوڵاتیان دووربكەونەوە لە پەڕینەوە له ‌رووباری‌ دیجلە‌و بەكارهێنانی‌ ئەو بەلەمانەی‌ لەژێر دەسەڵاتی‌ داعشدان لەو ناوچانە.

 

هونەر بانەگوڵانی