حاكم زاملی پەرلەمانتاری ڕەوتی سەدر لە سەرۆكی لیژنەی بەرگری لادرا

07/05/2016 - 13:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

بەهۆی تێوەگلانی لە ڕوداوی هێرشكردنە سەر باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن خۆپیشاندەرانی سەر بە ڕەوتی سەدر، حاكم زاملی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە لایەن ئەندامانی لیژنەكەوە دەنگ لەسەر لابردنی كراوە.


بەگوێرەی سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەكان لە دوا كۆبونەوەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری بڕیاردراوە بە بانگهێشتكردنی فەرماندەی ناوچەی سەوز ئەمەش وەك ئامادەسازیەك بۆ بانگهێشتكردنی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران.

لە كۆبونەوەكەی دوێنێ هەینی، پێنج ئەندامی لیژنەكە بڕیاریان داوە بە لایردنی حاكم زاملی وەك سەرۆكی لیژنەكەیان چونكە ئەو بەرپرس بووە لە پاراستنی باڵەخانەی ئەنجومەن بەڵام بە ئەركی خۆی هەڵنەوەستاوە و فەرمانی كردووە بە هێزی پاراستنی ئەنجومەن بكشێنەوە.

 

am