داعش شا دەماری ناوچەیەكی لەدەستدا

08/05/2016 - 08:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

هێزە ئەمنییەكان و چەكداری هۆزەكان هێرشێكیان بۆ سەر پێگەو موڵگەی گروپە چەكدارەكانی داعش لەسنووری پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوەو توانیویانە شوێنێك كۆنترۆڵ بكەن.

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، هێزە ئەمنییەكان و چەكداری هۆزەكان توانیویانە ڕێگەی سەرەكی نێوان (عامریەی فەلوجەو مەفرەقی سەلام) كە بۆ شاری فەلوجەو بنكەی هێزی ئاسمانی دەڕوات لەژێر چنگی داعش دەربهێنن.
كۆنترۆڵ كردنەوەی ئەو ڕێگە سەرەكییە دوای شەڕێكی سەخت هاتووە، كە تێیدا فڕۆكەی هاوپەیمانانیش بەشداریان تێدا كردووە.
ئەمەو ئێستا هێزە ئەمنییەكان و چەكداری هۆزەكان هەریەكە لەناوچەكانی (ئەلبو دەعیج و فەحەیلات و ئەلبو یوسف و ئەلبو عاسی و ئەلبو خالید) بخەنە ژێر چنگی خۆیان و لەبەشێك لەو ناوچانەش داعش خۆی پاشەكشەی كردووە.

 

ئـ . كـ