ئەمڕۆ حكومەتی عێراق كۆدەبێتەوە

08/05/2016 - 09:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوەو تێیدا وەزیرانی حكومەتی تەكنۆكراتیش بەشدار دەبن.
(سەعد حەدیسی) ووتەبێژی نووسینگەی (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ سكای پرێس رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە حكومەت كۆدەبێتەوەو ئەگەر ژمارەی بەشداربووانی وەزیرەكان (12) وەزیر بوو ئەوا كۆبوونەوەكە بەڕێوەدەچێت و پرسی سیستەمی ناوخۆی ئەنجوومەنی وەزیران قسەو باسی لەبارەوە دەكرێت.
تاكو ئێستا بۆ پێكهێنانی حكومەتی تەكنۆكرات تەنها پێنج وەزیر سوێندی یاساییان خواردووە، بەڵام وەزیرەكانی تر متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان وەرنەگرت.
ئەمەو هەریەكە لەوەزیرەكانی (كارەباو تەندروستی و كاروباری كۆمەڵایەتی و خوێندنی باڵاو دەرامەتە ئاوییەكان) لەپۆستەكەیان نەماون و كەسانی تر لەشوێنیان داندراون.

 

ئـ . كـ