داعش، شاكر وەهیبی لەسنووری پارێزگای ئەنبار ناشت

08/05/2016 - 11:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

دوای كوژرانی بۆ ماوەی چەند رۆژێك، دوێنێ‌ داعش یەكێك لەسەركردەكانی لەسنووری پارێزگای ئەنبار ناشتووە.
سەركردەیەكی حەشدی شەعبی شیعەكان رایگەیاندووە، ئەوان زانیاریان هەیە كە گروپە چەكدارەكانی داعش (شاكر وەهیب) و یاریدەدەرەكەی كە ناوی (قەدوری كوبەیسی) یە لەگەڵ سێ‌ كەسی تر لەمەراسیمێكدا لەگۆڕستانی روتبە ناشتووە.
وەهیب لەئەنجامی بۆردومانێكی فڕۆكە جەنگییەكان لەسنووری پارێزگای ئەنبار كوژران و دواتریش داعش پاشەكشەی كرد لەدەوروبەری قەزای حەدیسە.

 

ئـ . كـ