داعش دووهەزار خێزان گەمارۆ دەدات

08/05/2016 - 12:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

كوردیو - 

بەرپرسێكی ئەمنی عیراق رایگەیاند چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی (داعش)، دوو هەزار خێزانیان لە باشووری شاری فەلوجەی سەربە پارێزگای ئەنبار گەمارۆ داوە.
ئاژانسی ئەنادۆڵ لە زاری موقەدەم عارف دلێمی بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی ناحیەی عامرییە بلاوی كردۆتەوە: چەكدارانی داعش دوو هەزار خێزان كە زۆربەیان منداڵ و ئافرەت و بەساڵاچون لە هەر دوو گوندی 'ئەلبو هەوا' و 'حسی' لە باشووری فەلوجە گەمارۆ داوە و لەئێستادا وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاریاندەهێنن.

ئەوەشی وتوە: دوای گەمارۆدانی ئەو دوو هەزار خێزانە چەكدارانی داعش بەدەیان گەنجیان لێ دەستگیركردن و رەوانەی گرتوخانەكانی خۆیان لە شاری فەلوجە كردووە.


 

هونەر بانەگوڵانی