لەباشوری كەركوك داعش ژمارەیەك پێشمەرگە بەچەكی كیمیاوی برینداردەكات

09/05/2016 - 08:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


بەهۆی بۆردومانی داعشەوە لە باشوری كەركوك ژمارەیەك پێشمەرگە بە چەكی كیمیاوی بریندار دەبن و دوای گەیاندنیشیان بۆ نەخۆشخانە لە ئێستادا باری تەندروستیان جێگیرە.
بەپێی ئەوزانیارییانەی كە دەست كوردیو كەوتون" لەچەند ڕۆژی رابردودا داعش بە هاوەن گوندی بەشیری بۆردومان كردوە لە باشوری شاری كەركوك و ئێوارەی دوێنیش 36گوللە هاوەنی تری ناوە بە گوندەگەوە و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەك پێشمەرگە برینداربوون"
هەربەپیی زانیارییەكانی كوردیو " ئەو گوللە هاوەنانەی كە داعش تەقاندونی هەڵگری گازی كلۆر و خەردەل بوون و ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی ئەو پێشمەرگانەی كەبەركەوتون توشی هەناسە توندی و هەستیاری پێست ببن و دوای گەیاندنیشیان بە نەخۆشخانەی كەركوك لە ئێستادا بریندارەكان باری تەندروستیان جێگیرە"
جێگەی ئاماژەیە دوای دوساڵ لە داگیركردنی گوندی بەشیر لەلایەن داعشەوە لە دوو هەفتەی رابردودا هێزەكانی پێشمەرگە توانیانە گوندە كۆنترۆڵ بكەنەوە.

أ.س