وەزارەتی ئەوقاف دوامۆڵەت دەداتە ئەو كەسانەی ناویان لەتیروپشكی ئەمساڵ بۆحەج دەرچوە

09/05/2016 - 09:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیوـ سلێمانی
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنیت 15ی ئەم مانگە دوا مۆڵەتە بۆ ئەو كەسانەی ناویان لەتیروپشكی ئەمساڵدا بۆ سەفەری حەج دەرچوە.
لە ڕاگەیانراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە هاتووە"بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی وەزارەتی ئەوقاف 15/5/2016ی وەك دوا مۆڵەت بۆ ئەو بەڕێزانە دەستنیشان كردوە كە ئەمساڵ لەتیروپشكدا ناویان بۆ سەفەری حەج دەرچوە یان ناویان لەساڵانی رابردو دەرچوە و سەفەرەكەیان بۆ ئەمساڵ دواخستوە"
لەبەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە" بۆیە رۆژی 15ی ئەم مانگە دوا مۆڵەتە بۆ ئەو كەسانەی كە ئەمساڵ ناویان بۆ سەفەری حەج دەرچوە و لەدوای ئەو بەروارە یەدەكەكان بەپێی ریزبەندی ناوەكانیان جێگەی ئەو كەسانە دەگرنەوە كە تا ئەو بەروارە پەیوەندیان نەكردوە بەبەرێوەبەرایەتیەكانی حەج لەهەولێر و سلێمانی و دهۆك و گەرمیان"

 أ.س